zagros news agency

نەیمار بەهۆی ڤایرۆسەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە

 

یانەی سانتۆس بە فەرمی ڕایگەیاند کە نەیمار جونیۆر بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسێکی کتوپڕ، نەیتوانیوە بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکان بکات. هەرچەندە باری تەندروستی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و وەڵامی چارەسەرەکانی داوەتەوە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

ئەم دۆخە نەخوازراوە لە کاتێکدایە کە سانتۆس خۆی بۆ یارییەکی گرنگ بەرامبەر سان لۆرێنزۆی ئەرجەنتینی لە پاڵەوانێتی کۆپا سود ئەمریکانا ئامادە دەکات، کە ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای هاندەران دروست کردووە.

 

ئەم پێکدادانە پزیشکییە لە قۆناغێکی هەستیاردایە، چونکە نەیمار لە هەوڵی گەڕانەوەیە بۆ ئاستی جاران دوای پێکانی درێژخایەن. هاندەرانی بەڕازیلیش بە ترسەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بە هیواین یاریزانەکە بە تەندروستییەکی باشەوە بۆ مۆندیالی 2026 بگەڕێتەوە و سەرکردایەتی “سیلیساو” بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین

بۆچی کایل واکەر لەلایەن ڕیال مەدریدەوە ڕەتکرایەوە؟!

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ دیاریکرا

یاسین