فیلمی ناوداری بواری مۆدە “The Devil Wears Prada 2” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهاتی بەرز و هەر ئێستا گەیشتووەتە 300 ملیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیهاندا.
گۆڤاری “Variety” لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە دوای 20 ساڵ مووچەیەکی خەیاڵییان وەرگرتووە بۆ گەڕانەوەیان لە بەشی دووەمدامێریڵ ستریپ کە ڕۆڵی سەرنووسەری گۆڤارەکە دەگێڕێت، بڕی 12.5 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لەم فیلمە.
سەرچاوە هونەرییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، هەریەکە لە ئان هاساوەی و ئیمێڵی بڵەنت، بە هەمان شێوە بڕی 12.5 ملیۆن دۆلاریان بۆ ڕۆڵەکانیان وەرگرتووە.
جگە لەم بڕە پارەیە، هەر یەکێک لەم ئەکتەرانە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری دیکەیان وەک پشکی خۆیان لە داهاتی فیلمەکە پێدراوە، ئەمەش کۆی داهاتی هەر یەکێکیانی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز.
ئەم فیلمە کە باس لە جیهانی ئاڵۆزی مۆدە دەکات، توانیویەتی سەرنجی نەوەیەکی نوێ و نەوەی کۆنیش ڕابکێشێت.
بەشێکی زۆر لە بینەران لەو بڕوایەدان، گەڕانەوەی ئەم سێ ئەستێرەیە پێکەوە گەورەترین هۆکاری سەرکەوتنی فیلمەکە بووە لە ڕووی بازرگانی و هونەرییەوە. چاوەڕوان دەکرێت داهاتی فیلمەکە بەردەوام لە زیادبووندا بێت و ڕیکۆردی نوێ لە جیهانی سینەمادا تۆمار بکات.

