zagros news agency

کەش و هەوای ئەمڕۆ سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 23-05-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (2 بۆ 4) پلە بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی گۆڕاو و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​هەروەها کەشی سبەی یەکشەممە 24-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورتخایەن بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم. هاوزەمان پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە بە (2 بۆ 3) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ، هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 31 سبەی 33
سلێمانی ئەمڕۆ 28 سبەی 32
دهۆک ئەمڕۆ 29 سبەی 32
هەڵەبجە ئەمڕۆ 30 سبەی 32
گەرمیان ئەمڕۆ 32 سبەی 36
زاخۆ ئەمڕۆ 30 سبەی 33
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 30 سبەی 33
سۆران ئەمڕۆ 27 سبەی 30
پیرمام ئەمڕۆ 26 سبەی 29
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 18 سبەی 20

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکاریی یەکەم دانیشتن پێکدێنێت؛ کۆتایی مانگ یەکەم دانیشتن دەکرێت

یاسین

حووسییەكانی یەمەن لە بەغدا بارەگا دەكەنەوە

سەڵاح

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح