zagros news agency

عەباس عێراقچی و عاسم مونیر کۆبوونەوە بۆ چارەسەرێک کە شەر دەست پێنەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی و فەرماندەی سوپای پاکستان عاصم منیر گفتوگۆیان لەسەر هەوڵ و پێشنیارە دیپلۆماسییەکان کردووە کە ئامانجیان ڕێگرتن لە هەڵگیرسانی ئاڵۆزی و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عێراقچی و منیر هەروەها لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئاشتی، جێگیری و ئاسایشی ڕۆژاوای ئاسیا گفتوگۆیان کردووە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە تاران ئەنجامدرا و تا درەنگانی شەوی هەینی بەردەوام بوو.

فەرماندەی سوپای پاکستان ڕۆژی هەینی گەیشتە تاران، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ناوبژیوانی کە ئیسلامئاباد بۆ نێوان تاران و واشنگتن دەبات، لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتی میدیایی جیاواز باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکەن.

سوپای پاکستان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سەردانی عاصم منیر لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ناوبژیوانیدایە، هەروەها ئاژانسی «ئیسنا»ی ئێرانیش ئاماژەی بەوە دا کە ئەم سەردانە بۆ «ناوبژیوانی لەنێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی جیاوازیی بۆچوونەکان» ئەنجامدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ لەسەر رێكکەوتنیان لەگەڵ ئێران هاتە دەنگ

سەڵاح

موجتەبا خامنەیی فەرمانی بە هێزە چەکدارەکان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان بەردەوام بن

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوانە لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

یاسین