zagros news agency

نوێترین وردەکاری پێکانەکەی ڕافینیا بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هایتی ڕافینیای ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت،چەند لێدوان و قسەیەکی جیاواز دەکران لەسەر چۆنیەتی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی،کە تەنانەت قسەکان باڵیان کێشابوو بۆ کێشەی خێزانی،بەڵام ئەمڕۆ بنەماڵەی یاریزانەکە هەموو دەنگۆکانیان ڕەتکردەوە و وردەکاری پێکانەکەیان ئاشکرا کرد.

دەربارەی پێکانەکەی ڕافینیا لەزاری خێزانەکەیەوە ڕۆژنامەی نیوزک تایمز بڵاویکردۆتەوە؛ڕافینیا دووچاری پێکانێکی سادە بووە لەماسوولکەکانی و ئەو ترسە زۆرەی لەسەر نییە،کە نەتوانێت بۆ مۆندیال دوورکەوێتەوە،بەڵام هێشتا پێویستی بە چارەسەر هەیە و پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە لەپێناو زیاتر زانیاری دەربارەی پێکانەکەی.

دەربارەی دەنگۆی هەبوونی کێشەی خێزانی لەسەر جێهێشتنی بارسێلۆنا خێزانەکەی ڕافینیا وتی؛هیچ شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە،ڕافینیا زۆر ئاسوودەیەوە و هەموو سەرنجێکی لەسەر مۆندیال و هەڵبژاردەکەی و یانەی بارسێلۆنایە،کە دەیەوێت بۆ داهاتوو هەر لەو یانەیە بمێنێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنی یۆرۆ.. ئەڵمانیا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە سکۆتلەندا هێنا

یاسین

ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەلنەسر بۆ ئێران بەژدار نابێت

یاسین

ڕیاڵ مەدرید داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یوفا دەکات

یاسین