zagros news agency

ئەڵمانیا؛ زیاتر لە 17 ملیۆن کەس بە تەنیا دەژین و ژنان لە پێشەنگدان

بەپێی دوایین ئامارەکان، گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیادا بەدی دەکرێت؛ نزیکەی 17ملیۆن و 300 هەزار کەس لەم وڵاتەدا بەتەنیا لە ماڵەکاناندا دەژین. ئەم ڕێژەیەش یەکسانە بە 40%ی کۆی گشتیی ماڵەکانی ئەڵمانیا.

بەپێی زانیارییەکان، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بە تەنیا ژیان بەسەر دەبەن، تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵییەوەیە. لەم نێوەندەشدا، ڕێژەی ژنانی تەنیا زیاترە لە پیاوان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە تەمەنی ژنان بە گشتی درێژترە. بە پێچەوانەشەوە، لە خوار تەمەنی 30 ساڵییەوە، ڕێژەی ئەو پیاوانەی بە تەنیا دەژین زیاترە لە ژنان.

لە شارە گەورەکانی وەک بەرلین و میونشن، ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت، بە جۆرێک کە لەو شارانەدا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەیان بە تەنیا لە ماڵەکاناندا دەژین.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسکی: 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە کورسکی ڕووسیا جێگیرکراون

سەڵاح

وزیری نێوخۆی تورکیا: فەرماندیەکی پەکەکە لە ئاگری کوژرا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری تەندروستی دەکات

یاسین