لە نامەیەكی فەرمیدا كە بۆ پارێزگاری هەولێر نێردراوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان ( AIMF ) بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی شارەكە ڕادەگەیەنێت
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان (AIMF) سەبارەت بەو هێرشە ناڕەوایانەی كە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچوو و تیرۆرستانەوە دەکرێنە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان،...

