zagros news agency

دابەزینی دۆلار نرخەکانی زێڕ و زیوی لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا بەرزکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار و سوودی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا پاشەکشەیان کرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4,423.10 دۆلار، هاوکات نرخی هەر کیلۆگرامێک زێڕ بووە 142,206.13 دۆلار و گرامێکیش بە 142.21 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا، بەپێی نوێترین نرخی فەرمیی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی 22 گەیشتە 998,758 دینار، عەیارەی 21 بە 953,360 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و عەیارەی 18ـیش لەسەر 817,166 دینار تۆمار کرا.

​لەلایەکی دیکەوە، لە بازاڕی جیهانیی کانزا گرانبەهاکاندا، زیو هاوشانی زێڕ ڕووی لە هەڵکشان کرد. لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 65.85 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,117.22 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش بووەتە 2.12 دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی پاکستان 200 کەسی تێپەڕاند

سەڵاح

جێگری سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی کوژرانی گەنجە کوردەکەی دهۆک ڕوونکردنەوە دەدات

سەڵاح

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: وەزیری بەرگری ڕووسیا تاوانبارە

یاسین