بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی راپەڕینی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی ( ۸ قاڵب زیوی) دزیبوو کە دەکاتە هەشت کیلۆ.
هەروەها ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ( ۸ قاڵب زیو کە دەکاتە هەشت کیلۆ)ی لێدزراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو دوای یەک کاتژمێر دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت، لەکاتی گەڕان و پشکنیندا دەستگیرا بەسەر بڕی ( ٥ پێنج قاڵب) لەو زیوەی کە تۆمەتبار دزیبووی.
تۆمەتبار (ن، ح، ح لەدایکبووی ۱۹۹۹ )، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٤ِ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

