zagros news agency

بەفەرمی شوێنی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاریکرا

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە شاری ئیستەنبوڵی پایتەختی وڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت،کە قەرار وایە لە 2ی مانگی دووی ساڵی داهاتوو تاکو 7ی هەمان مانگ یارییەکانی بەڕێوەبچن، بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە.

شایەنی باسە لەساڵانی ڕابردوودا وڵاتی سعودیا میوانداری ئەو جامەی دەکرد،بەڵام ئەمساڵ بەهۆی میونداری کردنی جامی ئاسیا ناتوانێت جامی سوپەری ئیسپانیا لەخۆبگرێ و گواستراوەتەوە بۆ تورکیا،لەگەڵ ئەوەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرای کردوە بۆ ساڵی 2028 جارێکی دیکە بەڕێوەچوونی جامەکە دەبەنەوە شانشینی عەرەبی سعودیا.

جامی سوپەری ئیسپانیا لەساڵانێک تەنها لەنێوان پاڵەوانی خول و پاڵەونی جامی وڵاتەکە بەڕێوەدەچوون،بەڵام لەساڵی 2020 یاساکە گۆڕاو یەکەم و دووەمی خول و یەکەم و دووەمی جام یاری دەکەن لە جامی سوپەر،بارسێلۆنا بە 16 جار خاوەنی زۆرترین بردنەوەی جامەکەیە و ڕیاڵ مەدریدیش بە 13 جار لەپلەی دووەم دێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەنجەی تاوانبارکردن ئاراستەی چەند کەسێک دەکرێت دوای کلاسیکۆ

یاسین

لاپۆرتا بەڵێنێک بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات

یاسین

دیشامپ بەر لە یاری سوید لێدوانی دا

ahamd.luqman