بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، چیرۆک‌نووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكه‌ش به بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوه‌ن خامه‌يه‌كى به‌پێز، پێگه‌يه‌كى دیارى له چیرۆک و وێژه‌ى کوردي‌دا هەبوو، يادى ئه‌و به خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كورديدا به زيندوويى دەمێنێتەوە.
لە خوای مه‌زن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى به بنەماڵەی بەڕێزيان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/13

