zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتیی گشتی بڵاوکردەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چەسپاندنی ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتی و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان، ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2026ی تایبەت بە جێبەجێکردنی “ڕێبەری سەلامەتیی گشتی” دەرکرد، کە زنجیرەیەک مەرج و سزای دارایی نوێ بۆ کۆمەڵگە و پڕۆژە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

بەپێی ڕێنماییەکە کە بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، لێژنەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی وەزارەت و چەند لێژنەیەکی لاوەکی لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکدەهێندرێن. ئەرکی ئەم لێژنانە چاودێریکردنی پڕۆژەکان دەبێت لە قۆناغی نەخشەسازییەوە تاوەکو تەواوبوونیان، بە شێوازێک کە پێویستە ساڵانە 4 جار پشکنینی خولییان بۆ ئەنجام بدرێت.

​لە چوارچێوەی ڕێسا نوێیەکاندا:

​ڕسوومات و سزا کەمییەکان: ڕسووماتی پشکنین بە 250 هەزار دینار و سزای سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی بە 500 هەزار دینار دیاریکراوە.

​سیستەمی گازی LPG: مەرجی توند و ورد بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی گازی شل لە شوێنە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکاندا دەسەپێندرێت.

​تانکەرەکانی سووتەمەنی: تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی ملکەچی هەڵگرتنی کۆد و تابلۆی ناسنامەی تایبەت دەکرێن، و سەرپێچیکاران بە 200 هەزار دینار سزادەدرێن.

​بنکەی بەرگری شارستانی: کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی سەروو 1,000 یەکە پابەند دەکرێن بە دروستکردنی بنکەیەکی تایبەتی بەرگری شارستانی.

ئەم ڕێکارانەی وەزارەتی ناوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی فەرمی لە ڕۆژنامەی “وەقایەعی کوردستان”دا، دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی پڕۆژە و کۆمەڵگەکان دەبێت ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت

یاسین

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

گوران

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح