zagros news agency

دەستەی دەسپاکی: حەوت ساڵ زیندانی بۆ تەڵال زوبەعی و بریکاری وەزارەتی نەوت بڕایەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەسپاکی عێراق ڕایگەیاند، کە دادگا بڕیاری سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ هەریەک لە “تەڵال زوبەعی” پەرلەمانتاری پێشوو و “بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن” دەرکردووە، بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی ئاوسانی سامانی دارایی و دەوڵەمەندبوون لەسەر حیسابی گشتی (کەسبی نایاسایی).

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: “سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ تەڵال زوبەعی و بریکاری وەزارەتی نەوت دەرچووە، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویست لەسەر تاوانەکانی ئاوسانی سامانی دارایی و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی لە دژیان سەلمێنرا.”

بەیاننامەکە وردەکاری دارایی سزاکانی خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە:
١- تەڵال زوبەعی (پەرلەمانتاری پێشوو): بڕی ئەو پارەیەی کە بە نایاسایی لە سامانی ناوبراودا زیادی کردووە، دەگاتە نزیکەی ٣٥ ملیار دینار. دادگا پابەندی کردووە بە گەڕاندنەوەی ٧٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت، کە بریتییە لە بڕی پارە نایاساییەکە و غەرامەیەکی یەکسان بەو بڕە.

٢- بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن: بڕی ئاوسانی سامانی داراییەکەی بە نزیکەی ٢٦.٥ ملیار دینار خەمڵێنراوە. دادگا بڕیاری داوە ناوبراو بڕی ٥٣ ملیار دینار بداتەوە، کە نوێنەرایەتی بڕی دەوڵەمەندبوونە نایاساییەکە و غەرامەی یەکسان بەو بڕە دەکات.

ئەم بڕیارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی دەسپاکیدایە بۆ ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی دارایی گشتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جلوبەرگی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مشتومری لێدەکەوێتەوە

گوران

لە هەولێر بەڵگەفیلمی (كوردانی لەبیركراو ) نمایشكرا

ART

ئیسرائیل کەمپێکی مەشقی سەربازیی حزبوڵڵای لە لوبنان کرده ئامانج

سەڵاح