بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا، بوونی هەڕەشەیەکی ئەگەریی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی وڵاتەکە کرد کە ئارامیی خۆیان بپارێزن.
وەزارەتەکە داوا لە خەڵک دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی، دەستبەجێ بەرەو نزیکترین شوێنی ئارام (پەناگە) بڕۆن. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان تەنیا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵ و زانیارییەکان بکەن و دووربکەونەوە لە هەر دەنگۆیەک.

