گۆرانیبێژی ئەمریکی، مايلی سايرس لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا پاشناوی بنەماڵەکەی لابرد و تەنیا ناوی یەکەمی بۆ کارە هونەرییەکانی هێشتەوە.
ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا تەنیا ناوی “Miley” بەکاردێنێت. تەمەنی ئەو گۆرانیبێژە 33 ساڵە و جەماوەرەکەی لەو بڕوایەدان ئەم گۆڕانکارییە سەرەتای قۆناغێکی نوێی کارەکانیەتی دوای پەیوەندی کردنی بە کۆمپانیای ئەتلانتیک.
ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەلبوومی دەیەم کە بەم زووانە بڵاو دەکاتەوە چیرۆکێکی خۆشەویستی قووڵ و جیاواز دەگێڕێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، بەرهەمە نوێیەکانی ڕەنگدانەوەی ئەو ڕووداوانەن کە بەردەوام لە ژیانیدا ڕوودەدەن.
ئەلبوومە تازەکەی لە 10 گۆرانی پێکدێت و پێشبینی دەکرێت پێش ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی گرامی لە 2027 بکەوێتە بازاڕەوە. بەکارهێنانی تەنیا یەک ناو لەلایەن ئەستێرە جیهانییەکانەوە دیاردەیەکی بەردەوامە لەم گۆڕەپانەدا.

