zagros news agency

شێروان دووبەردانی بۆ زاگرۆس: هۆشداری له‌تێپه‌راندنی پرۆژه‌ بودجه‌ی 2027ی عێراق ده‌دەین ..كوردستان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌

 

پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای دەکات، پڕۆژەیاسای بودجە پڕە لە مینی چێندراو بۆ هەرێمی کوردستان، داواش دەکات پەرلەمانتارانی کورد بەیەکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە. ده‌شڵیت پڕۆژەیاسای بودجە کارەساتە و هیچ رەچاوێکی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تێدا نەکراوە، هەروەها لەسەر بنەمای ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان دانەنراوە.”

هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 داوای پشکی 14%ـی بە گوێرەی ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان دەکات.ئەم هاودەنگییە سیاسییە هاوکێشەی یاسادانان لە پەرلەمانی عێراق دەخاتە بەردەم قۆناخێکی دژوار و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا ناچار دەکات پێداچوونەوە بکەن، پەیامی کورد لە بەغدا یەکلاکەرەوەیە؛ هیچ بودجەیەک شەرعییەتی تێپەڕبوونی نابێت ئەگەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پشتگوێ بخات.
شێروان دووبەردانی بۆ زاگرۆس گوتی: “لەنێو پڕۆژەیاساکەدا دەیان مینی چێندراو بۆ هەرێمی کوردستان دانراونەتەوە، ئەگەر بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.دانانی مەرجی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، داهاتی نانەوتی و قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق، لەو بەربەستانەن کە لەنێو پڕۆژەیاساکەدا هەن كه‌ رێگری قورسن.”

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ کەمتر لە 12% دابەزێنراوە، لە کاتێکدا دەبێت 14.14% بێت، روونیشیکردەوە، ناکرێت بودجەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق 13 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بێت و بودجەی یەک وەزارەت بە تەنیا لە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “جيران” لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نمایش دەکرێت

ART

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا

یاسین

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەشداریی لە فێستیڤاڵی ڤیستۆلا لە پۆڵەندا دەکات

ART