ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

“ئیف‌بی‌‌ئای” لە داوایەکی ترەمپ سەبارەت بەدەست‌ تێوەردانی ئێران دەکۆڵێتەوە

“ئێف‌بی‌ئای” ڕایگەیاند، لە لێدوانەکانی تڕەمپ دەکۆڵنەوە کە گوتبووی؛ ئێران هەوڵی داوە دەست لە کاروباری هەڵمەتی هەڵبژاردنان بدات و هەڵمەتەکە بشێوێنێت.

ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە گوتی: هەوڵەکانی ئێران بۆ دەست‌تێوەردانی ئەلیکترۆنی و هاککردنی دامەزراوەکانی ئەمریکا نوێ نین و رێکاری پێویست لەسەر ئەم مەترسیانە دەگیرێنەبەر.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد تڕەمپ ئێرانیان بە هاککردن و هەوڵی دزەپێکردنی زانیاریی تۆمەتبار کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش کرا

یاسین

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی داوە

یاسین

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

سەڵاح