ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا زیاتر لە دە کۆمپانیا و کەشتیی سەر بە ئێرانی خستە لیستی سزاکانیەوە

 

بەهۆی گواستنەوەی نەوتی خاو و گازی ئێرانەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زیاتر لە ١٠ کۆمپانیا و کەشتیی خستە لیستی سزاکانییەوە.

لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، ئەو کۆمپانیا و کەشتییانە، نەوتی خاو و گازی ئێرانیان بۆ وڵاتانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گواستووەتەوە و هاوکاریی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس و حزبوڵلای لوبنانیان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران، گواستنەوەی نەوت و گازی ئەو وڵاتە نایاساییە و بە قاچاغ دەژمێردرێت.

برادلی تی سمیت، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیارییە داراییەکان دەڵێت، ئێران بەردەوام پشت بە فرۆشتنی نایاسایی نەوت و گاز لە ڕێگەی سوپای پاسداران و حزبوڵلای لوبنانەوە دەبەستێت بۆ دابینکردنی پێداویستیی دارایی هێزە پرۆکسییەکانی و ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەواڵی پەیوەندیدار

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

ڕاپۆرتێکی نهێنی: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاد کردووە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست و یەكەمەكان گفتوگۆ دەكات

یاسین