ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەبەر ئەوهۆکارانە نابێت زەردێنەی هێلکە بخۆی

زەردێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و دەتوانێت بەشێک بێت لە خۆراکی تەندروست بۆ زۆربەی خەڵک، بەو پێیەی ڤیتامین و کانزا و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و دژە ئۆکسانی تێدایە، بەڵام بۆ هەموو کەسێک ناتوانێت زەردێنەی هێلکە بخوات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “ndtv” ئەگەر تووشی هەندێک حاڵەتی تەندروستی بوویت وەک بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن یان نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێویستە خواردنی زەردێنەی هێلکە کەمبکەیتەوە یان پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
سەرەرای سوودەکانی بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر بخورێت زیانی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.
چەند هۆکارێک بۆ نەخواردنی زەردێنەی هێلکە :
١. زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆری کۆلیسترۆڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی بۆ ئەو کەسانەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە یان هەندێک حاڵەتی تەندروستییان هەیە.
٢. خواردنی بڕێکی زۆری زەردێنەی هێلکە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
٣. زەردێنەی هێلکە دەبێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری لەو کەسانەی کە هەستیاری هێلکەیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جگەر لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

lana

توێژینەوەیەک: مادە پاککەرەوەکان نیشانەکانی ئۆتیزم پێشدەخەن

lana

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana