ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ یەکشەممە   08- 12- 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو, لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور ڕوو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم دەکات لە کاتەکانى ئێوارەدا , کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە سەر سنوورى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەولێر و کەرکووک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان دەبێت , شێوازی دابارین نمە باران و بارانى مام ناوەند هەندێ کات هەورە تریشقە دەبێت سەبارەت بە بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبێت وە لە ماوەى کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەم شوێنانە باران بارینى زیاتر دەبێت (ئیدارەى ڕاپەرین و سنوورى شارۆچکەى کۆیە و دوکان) وە لە درەنگانى شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.  

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 5 –15  )کم/س دەبێت

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبیتەوە  بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ

مەوداى بینین / 9 – 10  کم  دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی دووشەممە  09- 12- 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  (5– 15 )کم/س دەبێت

ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 18

سلێمانی : 15

 دهۆک : 19

 زاخۆ  : 19

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 19

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 21

بەشی پێشبینی

 

 

2024-12-08

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقیش خەریکە مانگیلە ده‌ستكرد بنێرێتە بۆشایی ئاسمان

سەڵاح

‎ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

گوران

ئاكرێ … گه‌لی شێرانه‌

سەڵاح