zagros news agency

خواردنی قەیسی وشککراو چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

قەیسی وشککراو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەچەندین بواری جیاوازدا بەکاردەهێنرێت.

قەیسی وشککراو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، هەرچەندە لەکاتی وشککردنەوەیەدا هەندێک لە ڤیتامینەکانی لەدەست دەدات بەڵام پارێزگاری لە کانزای پۆتاسیۆمی ناوی دەکات کە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنە ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە ئەو جۆرەی بخورێت کە لەکاتی وشککردنەوەیدا شەکری پێوەنەکراوە، چونکە ئەو جۆرەی کە شەکری پێوەکراوە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سود و گرنگی خواردنی ڕوەکی کوزەڵە لەرووی زانستی پزیشکییەوە

lana

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana

سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ

lana