zagros news agency

ئارتێتا ڕەخنە لە تۆپەکە دەگرێت

دوای دۆڕاندنی تیپەکەی لە یاریگای ئیمارات لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر نیوکاسڵ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی خولی ئینگلتەرا، دوای ئەو لێدوانە مشتومڕاوییە، میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ تووشی ڕەخنە و گاڵتەجاڕی بوو.
ئارتێتا لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکانی دوای دۆڕانەکە ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو تۆپەی لە یارییەکەدا بەکارهاتووە ڕێگری لە یاریزانەکانی کردووە.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت “زۆر لێدانمان لە بارەکە دەدا، زۆر سەرلێشێواو دەکات، تۆپەکە زۆر دەفڕێت، تەنها تۆپێکی جیاوازە لەوەی لە پریمەرلیگدا بەکارهاتووە، دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەوەدا بگونجێنین، بەشێوەیەکی جیاواز دەفڕێت”.
لە یارییەکانی جامی خولدا تۆپێکی جیاواز بەکاردێت لەچاو ئەو تۆپەی کە لە پریمەرلیگدا بەکاردێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جارێکی دیکە شەڕە بۆکس لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە

sarkar

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی ئەنجام دەدات لە وەرزی نوێ

sarkar

داهاتووی دێنزێل دامفرێز لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی دەبێتەوە

یاسین