zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان ده‌ده‌ين

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایانی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

يادى شەست و سێ ساڵه‌ى دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان و سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستايان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

پەیامى بەرز و ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان بەرز دەنرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئه‌وان ده‌ده‌ين کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانیياندا بگونجێت. به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه‌ وەبەرهێنانێکی ڕاستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا.

مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکيی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتيی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه‌ شانازى به‌ ناسنامه‌كه‌يانه‌وه‌ دەکەن. لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، هه‌ر لە گۆڕەپانەکانی خەباته‌وه‌ تا هۆڵه‌كانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. ڕۆڵیان لە بەردەواميى پرۆسه‌ى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى ڕێز و پێزانينه‌.

ده‌ستخۆشى له‌ یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان دەکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی توێژی مامۆستایان و بەرگریکردن لە مافەکانیان. بە ڕێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا به‌خشى. سڵاو بۆ هەموو ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌ دڵسۆزی و له‌خۆبوردوويى ئەرکی پيرۆزيان جێبەجێ دەکه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێراندا سەپاند

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی

یاسین

کۆمپانیای Apple وەشانی iOS18 Beta2 بەردەست دەکات

یاسین