zagros news agency

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئەمنیەتی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەردەوامە

بەگوێرەی نووسینی ڕۆیتەرز، سەرچاوە‌ی ئاشکرایان کردووە پلەبەرزانی سووریا و ئیسرائیل لەم هەفتانەی دواییدا چەندین دەوری دانوستان و چاوپێکەوتنی ئامادەییان لە نزیک سنووری هاوبەشیان ئەنجام داوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم دانوستانانە کەمکردنەوەی گرژی و ڕێگریکردن لە شەڕی سەربازی ڕاگەیەندراوە.
پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان گوتووە سووریا و ئیسرائیل لە هەفتەکانی دواییدا چوونەتە نێو دانوستانی ڕاستەوخۆ و چەند دەوری گفتوگۆ نێوان بەرپرسانی ئەمنیەتیی هەردوو لا لە ناوچە سنووریەکان، لەوانە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل، ئەنجام دراوە.
ئامانجی سەرەتایی دانوستانەکان ڕێگریکردن لە شەڕ و کەمکردنەوەی نفووزی ئیسرائیل لە گوندەکانی سنووری سووریا دەستنیشان کراوە. دوو سەرچاوەی ڕۆژئاوایی بە ڕۆیتەرز گوتیان ئەم گفتوگۆیانە لە ئێستادا “دەربارەی ئاشتی بە واتای نەبوونی شەڕە، نەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماسیگرێک دوای ونبوونی لەدەریادا بۆ ماوەی دوومانگ 50 کیلۆ لەکێشی کەم دەکات

یاسین

بەپەلە…. ئەنجومەنی دادوەری عێراق چەند حزبێکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

یاسین

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین