zagros news agency

ڕاپۆرتێکی نوێی یوناما: پێشێلکاریی بەرفراوانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان بەردەوامە

 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی ئەفغانستان (یوناما)، لە نوێترین ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبەر بڵاوی کردەوە، وردەکاریی شۆکهێنەری پێشێلکاریی بەرفراوانی مافی مرۆڤی لەم وڵاتەدا خستووەتە ڕوو کە ڕژێمی تاڵیبان لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەنجامی داون.
ئەم پێشێلکارییانە، لە بێبەشکردنی سیستەماتیکی ئافرەتان لە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤەوە تا کوشتن و ئەشکەنجەدانی کەسەکان، کۆمەڵێکی بەرفراوان لە گرووپە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە، کە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی فەرمیی ئەم ڕژێمەیە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ئەفغانستان لە مانگی ئابی ٢٠٢١.
ڕاپۆرتی سێ مانگەی یوناما لە ئەفغانستان نیشان دەدات تاڵیبان لە درێژەی حوکمڕانیی خۆیدا بەسەر ئەفغانستاندا، هێشتا بەردەوامە لە سیاسەتی سەرکوتکردن، دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە و نزیکەی هەموو ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکانی نەهێشتووە. لەم نێوەندەدا، ئافرەتان زیاتر لە هەر گرووپێکی دیکەی کۆمەڵایەتی تووشی زیان و بێبەشکردنی سیستەماتیک بوونەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئیدارەی حوکمڕان، هێشتا ئافرەتانی لە مافی کارکردن، خوێندن، پۆشاکی ئارەزوومەندانە و سەربەخۆیی لە کارکردن بێبەش کردووە.
هەرچەندە ئافرەتان لە سەرەتای حوکمڕانیی ئەم ڕژێمەوە مافی کارکردنیان نەبووە، بەڵام لە هەندێک ناوچەدا، ئەو ئافرەتانەی لە نووسینگە و ئیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارمەند بوون، بەردەوام بوون لە کارەکانیان. بەپێی داتاکانی ڕاپۆرتەکە، لە ٧ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە کە تاڵیبان هێزەکانی خۆی لە پارێزگاکانی بەڵخ و هیرات لە بەرانبەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگیر کرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئافرەتان بۆ شوێنی کارەکانیان بکات، تا ئێستا ئەم قەدەغەکردنە بەردەوامە.
لە بواری خوێندندا، ئەنجامی چاودێری و لێکۆڵینەوەکانی یوناما ئەوەیە پیاوانی حیسبەی وەزارەتی فەرمووبەچاکە و قەدەغەکردن لە خراپە، لە ٢٣ی ئابدا، سێ قوتابخانەی کچانەیان داخست بەهۆی وەرگرتنی کچان لە سەرووی پۆلی شەشەم، وانەگوتنەوەی “بابەتە مۆدێرنە سێکولارەکان” وەک بیرکاری، فیزیا، کیمیا و بایۆلۆژی، هەروەها پێشێلکردنی یاساکانی حیجاب. هەروەها بەرپرسانی ئەم ڕژێمە، لە شارۆچکەی زێباکی سەر بە پارێزگای بەدەخشان، قەدەغەکردنی ئامادەبوونی کچانی سەرووی ١٣ ساڵ و لە پارێزگای پەکتییکا، قەدەغەکردنی ئامادەبوونی کچانی سەرووی ١٠ ساڵیان لە پۆلەکانی خوێندندا ڕاگەیاندووە و جێبەجێیان کردووە.
کچان لە کاتی گەڕانەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە مافی خوێندنیان لە سەرووی پۆلی شەشەمەوە نییە، بەڵام بە مەبەستی بەدەستهێنانی “خوێندنی ئایینی” ڕووبەڕووی ئەم قەدەغەکردنە نابنەوە.
بەپێی داتاکانی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگەکانی تەممووز و ئەیلوولدا، وەزارەتی فەرمووبەچاکە و قەدەغەکردن لە خراپە بە هاوکاریی پۆلیسی ڕژێم، لە ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت، هەڵمەتی جێبەجێکردنی حیجابیان دەست پێ کرد و بەهۆیەوە، زیاتر لە ٦٠ ئافرەت و کچیان بە شێوەیەکی خۆسەرانە دەستگیر کرد. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم ڕێکارە، لە پارێزگای هیراتیش جێبەجێ کراوە.
ڕاپۆرتەکە دەنووسێت مەرجی هەبوونی مەحرەم بۆ ئافرەتان لەلایەن وەزارەتی فەرمووبەچاکە و قەدەغەکردن لە خراپە، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نێوان مانگەکانی تەممووز تا ئەیلوول جێبەجێ کراوە، کە هەموو جۆرە سەربەخۆییەکی لە ئافرەتان سەندووەتەوە. بە شێوەیەک کە ئافرەتان لە هەر جۆرە گەشتێک و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەش کراون. چونکە ئاژانسەکانی گەشت و دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ ئافرەتانی تەنیا، هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکەش ناکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی یوناما، ڕژێمی تاڵیبان لە شارۆچکە ئیسماعیلییە نشینەکانی پارێزگای بەدەخشان، ئەندامانی کۆمەڵگەی ئیسماعیلییەکانیان خستووەتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی ببنە سەر مەزهەبی سوننە. بۆ نموونە لە شارۆچکەکانی نسی، شکی و مایمی، خێزانەکان ناچار کراون منداڵەکانیان لە قوتابخانەکانی ئەهلی سوننە تۆمار بکەن، ئەگینا ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە. لە هەندێک لەم شارۆچکانەدا پابەندبوون بە مەزهەبی سوننە، مەرجە بۆ وەرگرتنی یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئیدارەی حوکمڕانەوە.
ئەم ڕژێمە لە سێ مانگی ڕابردوودا، لانی کەم دوو کەسی بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ خوێندنی مۆدێرن و فێرکارییەکانی سۆفیزم دەستگیر کردووە. بە هەمان شێوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەژێر ئیدارەی ئەم ڕژێمە ٦٧٩ ناونیشانی کتێبی بە “قەدەغەکراو” ڕاگەیاندووە کە کۆمەڵێکی بەرفراوان لە زانستەکان دەگرێتەوە.
یوناما دەنووسێت وەزارەتی فەرمووبەچاکە و قەدەغەکردن لە خراپە، دوای فراوانکردنی ڕۆڵی کۆمەڵایەتیی خۆی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەسەر ڕاگەیاندنەکان، توندوتیژییەکانی زیاد کردووە. بە شێوەیەک ئەم دامەزراوەیە چەندین حاڵەتی دەستگیرکردنی ڕۆئافرەتامەنووسان و خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵیان لەلایەن ئەم وەزارەتەوە تۆمار کردووە. ئەم ڕۆئافرەتامەنووسانە، بە تۆمەتی “فێرکردنی ئافرەتان، بڵاوکردنەوەی بێئەخلاقی و سیخوڕی” لەلایەن کاربەدەستانی ڕژێمەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئافرەتان زیاتر لە هەر چینێکی کۆمەڵایەتی دیکە، لە پەیوەندیدا بە کارکردن لە ڕاگەیاندن، ڕووبەڕووی سنووردارکردنی بەرفراوانتر بوونەتەوە.
ڕاپۆرتی یوناما نیشان دەدات ڕژێمی تاڵیبان لە نێوان ١ی تەممووز تا ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، ١٤ کەس لە هێزە ئەمنی و بەرگرییەکانی ئەفغانستانی کوشتووە. ئەم هێزانە، ڕووبەڕووی ٢١ حاڵەتی دەستگیرکردن و گرتن، و ٣ حاڵەتی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن بوونەتەوە. زۆربەی ئەم قوربانییانە، بە دیاریکراوی بە هیوای بڵاوکراوەی “لێبوردنی گشتیی” ئەم گرووپە گەڕابوونەوە بۆ وڵات.
بەپێی ئاماری ڕاپۆرتی یوناما، ئیدارەی حوکمڕانیی تاڵیبان لە نێوان ١ی تەممووز تا ٣٠ی ئەیلوولدا

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئەگەری بارینی کەمێك نمە باران و بەفر هەیە

سەڵاح

چیرۆکی ئەم وێنەیە

یاسین

ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی حزبوڵڵای لە لوبنان کردە ئامانج

سەڵاح