zagros news agency

ترەمپ هەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران دەكات

 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمجارە هەوڵی بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات، لێی دەدەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە هاوینەهەواری مارئالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەگەر تاران هەوڵی بونیاتنانەوەی توانای ئەتۆمی بدات، ڕووبەڕووی گورزی توندی سەربازی دەبێتەوە، بۆیە پێویستە پێشوەختە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت.”

لەبارەی ڕێككەوتنی غەززەشەوە، ڕایگەیاند: “پێویستە حەماس چەک دابنێت و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە ئەولەویەت دایە.”

ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو، كە لە ناوچەكەدا هەوڵ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سووریا دەدرێت و لەگەڵ تورکیاش گفتوگۆ دەکرێت.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی (گوشاری زۆرترین) بۆ سەر ئێران و جێگیرکردنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.

سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا، هیوای خواست كە سووریا و ئیسرائیل بگەنە ڕێككەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێكخراوی كارۆن بۆ مافی مرۆڤ: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، دەیان شاعیر و چالاکی عەرەب لە ئێران دەستگیر کراون

یاسین

سەرۆكی حكوومەت باسی دەرئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەكات

سەڵاح

ڕاگه‌یه‌ندراوێك لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین