zagros news agency

دادگای فیدراڵی دەسەڵاتێکی لە سوودانی وەرگرتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا کە سەرۆکوەزیران مافی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی “ڕاستەوخۆ” لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکان پێکبهێنێت یان سزایان بدات.

بەپێی بڕیارەکە، هەر رێکارێکی یاسایی دژی فەرمانبەران دەبێت تەنها لە ڕێگەی وەزیر یان سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە بێت کە فەرمانبەرەکەی تێدا کار دەکات، نەک لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.

دادگا جەختی کردەوە کە رۆڵی سەرۆکوەزیران تەنها سەرپەرشتیکردنە و ناتوانێت جێگەی دەسەڵاتی کارگێڕی وەزیرەکان بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە ریزی خێراترین وڵاتانی عەرەبییە لە گەشەی دانیشتووان

یاسین

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

عێراق: له سەرەتای مانگی داهاتووەوه پارەدانی کاش له دامودەزگا حکومییەکان رادەگیرێت

سەڵاح