zagros news agency

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیر

سیر، لە بەشێکی زۆری خواردنەکانی ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت و سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستی هەیە، هەروەها وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت.

بەپێی توێژینەوەکان، سیر یارمەتی ڕیکخستنی چەوری و شەکری خوێن دەدات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکات، کە هۆکارن بۆ دروستبوونی بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان، بەوشێوەیە سیر ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ، شەکرە و جگەر.

تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە، بەرگری جەستە زیاددەکات دژی نەخۆشی و پەتا وەرزییەکان، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و گەدە و بەگشتی کۆئەندامی هەرس هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلی نەخۆشیی ئەنفڵۆنزا لە ئێران زیاتر لە ١١٠ کەسی کردە قوربانی

یاسین

سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

lana

مەترسییە تەندروستییەکانی زیادبوونی ڤیتامین Dی لە جەستەدا چین؟

lana