zagros news agency

عێراق ٢١ داعشی ئێرانی لە سووریاوە وەردەگرێت

 

میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ٢١ هاووڵاتی ئێرانی تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش، لە یەکێک لە زیندانەکانی باکووری سووریاوە بۆ زیندانی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق گوازراونەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “تابناک”ی ئێرانی، پرۆسەی گواستنەوەکە بە نێوەندگیری ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی دۆسیەی دەستگیرکراوە بیانییەکانی ناو ڕێکخراوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلانەکە بەو شێوەیەیە یان دەستگیرکراوە بیانییەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتە ئەسڵییەکانی خۆیان، یان لە ناو خاکی عێراق و بەپێی یاسا ناوخۆییەکان دادگایی بکرێن.

لە بەرامبەردا، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە ناسنامە یان زانیاری کەسی ئەو ٢١ ئێرانییە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێران و عێراقیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە دۆخی یاسایی یان چارەنووسی دادوەرییان نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەوڵەتی یاسا: مالیکی چاوەڕێی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە بۆ پێکهێنانی حکومەت

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس: زانیاری له‌سه‌ر دانانی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كات

یاسین

حەماس تەرمی بارمتەیەکی دیکەی ڕادەستی ئیسرائیل کردەوە

یاسین