zagros news agency

نزیكه‌ی 50 وڵاتی جیهان بەیەکەوە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرئیلیان شەرمەزار کرد

 

چل و هەشت وڵاتی جیهان لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد

نوێنەرانی 48 وڵاتی جیهان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک هێرشی درۆنی و مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد و جەختیان کردەوە ئەم هێرشە دوایین نموونەی کردەوە مەترسیدارەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیە و هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.

واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیاندراوە دەڵێن ئەم هێرشە بەربڵاوە دەیتوانی ببێتە هۆی زیانگەیاندنێکی بەرچاو بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل و سنووری ئاسمانیی چەند وڵاتی ناوچەکەی پێشێل کردووە و گیانی خەڵکی ئەم وڵاتانەی خستووەتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن بەگوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پەرە بە چەند جۆرە چەکێک دەدات

سەڵاح

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

یاسین

زوکەربێرگ هەرەشەی زیندانیکردنی لێدەکرێت

یاسین