zagros news agency

ئێران: پێشنیاری ئەمریکا ڕەت دەکرێتەوە، کاتی کۆتایی جەنگ دیاری ناکرێت

بەپێی هەواڵی پڕس‌تی‌وی، سەرچاوەیەکی سیاسی-ئەمنیی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە تاران پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ قبوڵ ناکات.
بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئێران تەنها لەو کاتەدا کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت خۆی بڕیاری لەسەر بدات و مەرجەکانی خۆی جێبەجێ ببن، نەک بە دیاریکردنی کاتی کۆتایی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا ئەمریکا لە ڕێگەی دیپلۆماسی جۆراوجۆرەوە داوای گفتوگۆی کردووە و پێشنیارێکی دیکەشی خستووەتە ڕوو، بەڵام ئەم پێشنیارانە بە “زیادەخوازی” و نالەبار بۆ بارودۆخی ڕاستەقینەی مەیدانی جەنگ وەسف کراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئێران ئەم پێشنیارانە وەک دوو جارەکانی پێشوو هەڵسەنگاندووە و وەک فریبێک بۆ زیادکردنی گرژییەکانی دەبینێت، چونکە بەوتەی ئەو، لەو جارانەی پێشوودا ئەمریکا نیازی ڕاستەقینەی گفتوگۆی نەبووە و لە کۆتاییدا هێرشی سەربازیی کراوەتە سەر ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌فرێكی كه‌میش ده‌بارێت

سەڵاح

سلێمان… ٦٠ تۆن گۆشتی بەستووی خراپبوو هاوردە کراوە

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت: بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە، پێویستیمان بەوەیە قوتابخانەی زیاتر دروست بكەین

یاسین