zagros news agency

پاریس بە نمایشێکی ناوازە شکۆ بۆ ناوە دیارەکانی ڕێنسانس دەگەڕێنێتەوە

لە پاریس نمایشێکی نوێی لەژێر ناوی “هونەرەکانی سەردەمی ڕێنسانس لەگەڵ داڤینچی، ڕافایێل و مایکل ئەنجێلۆ” دەستپێکرد. ئەم نمایشە هەوڵ دەدات لەرێگەی تەکنەلۆژیای سەردەمیانەوە، خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ قۆناغی ڕێنسانسی ئیتاڵی بکات کە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە شێواز و تەکنیکەکانی وێنەکێشان، پەیکەرسازی و تەلارسازیدا دروست کرد.

 

لەناو فەزایەکی سێ ڕەهەندیدا، ڕووناکی، دەنگ و وێنە ئاوێتە دەبن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی میراتی هونەریی ئەم سێ گەورە هونەرمەندە.

 

نمایشەکە تەنیا پشت بە وێنە نابەستێت، بەڵکو کاریگەرییەکانی کەشوهەوای وەک تەم و دووکەڵی چڕ بۆ یەکەمجار بەکارهێناوە تا بینەر هەست بکات لەناو جەرگەی کارە هونەرییەکاندا دەژی.

 

ئەم گەشتە 50 خولەکییە، بە دەنگی چیرۆکخوانێک مێژووی دەرچوون لە سەدەکانی ناوەڕاست دەگێڕێتەوە.

 

لە نمایشەکەدا وردەکارییە شاراوەکانی تابلۆ بەناوبانگەکانی وەک “مۆنالیزا” و “دوایین ژەم” و پەیکەرە مەڕمەڕییەکانی مایکل ئەنجێلۆ بە جۆرێک دەردەکەون کە بە چاوی ئاسایی نابینرێن، ئەمەش ئەزموونێکی ناوازەی بۆ بینەران لە پاریس خوڵقاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى سويسرا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دواخرا

سەڵاح