قائیمقامی پێشووی شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات گروپه چه‌كداره‌كان دۆخێكیان له عێراق دروستكردووه كه مه‌ترسی هه‌ڵدێروبونی وڵات هه‌یه به ئاراسته‌ی خراپ به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ زاگرۆس گوتی: “حکوومەتی عێراق هەرچەندە دەسەڵاتی بەسەر ئەو گرووپانەدا نەشکاوە و نەیتوانیوە ڕێگری لە هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکانیان بکات دیار نییە تا کەی لە ژێر پاڵەپەستۆ و هەژموونی دەوڵەتی قووڵ دەتوانن پارێزگاری لەو هەڵوێستەیان بکەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپە میلیشیاکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە عێراق بەمزووانە بە فەرمی دەچێتە ناو جەنگ و بەرەیەکی گەورەی شەڕ لە خاکی عێراق بە قسەی خۆیان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕادەگەیەنن ئه‌مه پێشهاتێكی خراپه.
ئه‌وه‌شی گوت: به‌شێك له‌و هێرشانه له سنووری نەینه‌وا ده‌كرێنه سه‌ر كوردستان، تا ئه‌م گروپانه له نه‌ینه‌وا بن ناتوانرێت گه‌ره‌نتی ئارامی كوردستان بكرێت.

