zagros news agency

فیلمی نوێی ماریۆ داهاتی دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار

فیلمی نوێی”Super Mario Galaxy توانی پتر لە 1.4 ملیار دۆلار لە ئاستی جیهاندا کۆبکاتەوە.

 

ئەم فیلمە تەنیا لە ماوەیەکی کەمدا پێش فیلمی چینی Pegasus 3 کەوت و بووە پڕداهاتترین فیلمی ئەمساڵ. بەرهەمەکە لە 4170 هۆڵی سینەمایی نمایش دەکرێت و بەردەوام سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت.

 

کۆمپانیای Illumination ئاماژەی بەوە کرد، فیلمەکە لە پلەی نۆیەمی بەرهەمەکانیاندایە و سێیەم باشترین فیلمە لە یارییە ڤیدیۆییەکانەوە وەرگیرابێت.

 

هەرچەندە داهاتەکەی بە ڕێژەی 13% کەمترە لە بەشی یەکەمی ماریۆ، بەڵام هێشتا لە 81 ناوچەی جیهان سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە.

 

فیلمەکە لە کۆتایی هەفتەی سێیەمدا 30 ملیۆن دۆلاری دیکەی کۆکردەوە. پێشبینی دەکرێت داهاتی ناوخۆیی فیلمەکە تا ڕۆژی دووشەممە بگاتە 350.2 ملیۆن دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕی چوارەمی دانوستانی ئەتۆمیی ئێران و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

مارگۆت ڕۆبی و گێڕانەوەی نوێی چیرۆکی “Wuthering Heights”

ART

سبەی دهۆک دەچێتە کەربەلا

یاسین