zagros news agency

ئەفغانستان بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە شوێنی ئێران لە بازاڕی زەعفەراندا دەگرێتەوە

غوڵامڕەزا میری، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی زەعفەران، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی نیسان ئاماژەی بە کێشەی هەناردەکاران دا و گوتی، پچڕانی ئینتەرنێت بووەتە هۆی لەدەستدانی بەشێک لە بازاڕەکانی هەناردەکردنی زەعفەرانی ئێرانی.

زەعفەران گرانترین بەهاراتی جیهانە و هەر کیلۆیەکی نزیکەی ٣٠ هەزار یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

موحسێن ئیحتێشام، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی زەعفەران، سەبارەت بە دۆخی هەناردە لە ساڵی ڕابردوودا گوتی، خەمڵاندنەکان نیشانی دەدەن ٢٠٠ تا ٢٣٠ تەن هەناردە کراوە. ناوبراو هۆشداریی دا، ئەم بارودۆخە زەمینەی بۆ چالاکیی ڕکابەرە دەرەکییەکانی وەک ئەفغانستانی ڕەخساندووە و ئەوان توانیویانە بەشێک لە زەعفەرانی ئێرانی بە ناوی خۆیانەوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بفرۆشن.

بە گوتەی ئیحتێشام ، ئەم دۆخە نەک هەر هەناردەی سنووردار کردووە، بەڵکوو پێگەی زەعفەرانی ئێرانی لە بازاڕی جیهانیدا دابەزاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنجەمین ڕۆژی گەشتی ئارتیمیس ٢: خۆیان بۆ تێپەڕین بەسەر مانگدا ئامادە دەکەن

سەڵاح

حوسیەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

سەڵاح

هێرشێک بۆ سەر بنکەی حمیمیم لە لازیقیە: دوو سەربازی ڕووسی و سێ چەکداری ئۆزبەکی کوژران

یاسین