zagros news agency

واشنتن وەرچەرخانێکی ئابووری لە سوریا ڕادەگەیەنێت؛ دەرگای وەبەرهێنان بەڕووی کۆمپانیا جیهانییەکاندا واڵا دەکرێت

 

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سوریا، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاسۆیەکی گەشی ئابووری بۆ سوریا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە وڵاتەکە ئێستا وەک دەرفەتێکی نوێ و ئاسایش‌دار بۆ بازرگانی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی دەبینرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەکە کە دوێنێ هەینی لە سەکۆی (X) بڵاوکراوەتەوە، تەنیا لە ماوەی یەک ساڵدا و دوای هەڵگرتنی سزا و گەمارۆ ئابوورییەکان، شاری دیمەشق گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ١٨ هەزار کۆمپانیا و پڕۆژەی بازرگانی دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووەتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە گەڕانەوەی ١.٥ ملیۆن پەنابەر بۆ زێدی خۆیان، بووەتە هۆی بوژانەوەی هێزی کار و بازاڕ، هاوکات بە ملیاران دۆلار بۆ پڕۆژە نوێیەکان و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وڵات تەرخانکراوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەستنیشانی کردووە کە لە ئێستادا دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان لە چەند کەرتێکی سەرەکیدا هەیە، لەوانە:

کەرتەکانی کارەبا و نەوت.

تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکان (تەلەفۆن).

نیشتەجێبوون و پەرەپێدانی شارەکان.

کەرتی بانکی و دارایی.

هاندانی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، واشنتن هانی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان دەدات کە بەهۆی خاوەندارێتییان لە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و زانیاری نوێ، دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی کەموکوڕییە خزمەتگوزارییەکانی سوریا بگێڕن. باڵیۆزخانەکە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردن لە بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی داهاتوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ سەقامگیری درێژخایەن لە ناوچەکەدا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌حمه‌د كانی بۆ زاگرۆس: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان گوێیان له‌ ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانی بگرتایه‌ دۆخی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته‌ئه‌مرۆ

یاسین

کیلیان مباپێ نزیکە لە پێڵاوی ئاڵتوونی

یاسین

وەزارەتی نەوتی عێراق: گەرووی هورمز دەروازەی سەرەکیی هەناردەمانە و پێویستمان بە بودجەیەکی سەربەخۆیە

یاسین