خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی ووزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ڕۆژی پێنجشەم هاوتا لەگەڵ 11ی مانگی شەش کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ رادەوەستێت و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە، 15ی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.
هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ی 6 کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ یاخود دوای 15ی 6 سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە ڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری ووزە بێت.
ئەم ڕاوەستانە کاتییە لە خزمەتگوزاری پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارتی کارەبا ڕوودەدات. ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەکان.

