zagros news agency

ئامازۆن زنجیرە ئەنیمەیشنی “Kevin” ڕادەگرێت

ستۆدیۆی “Amazon Prime Video” بڕیاریدا وەرزی دووەمی زنجیرەی ئەنیمەیشنی کۆمیدی “Kevin” بەرهەم نەهێنێت، کە چیرۆکی پشیلەیەک دەگێڕێتەوە دوای جیابوونەوەی خاوەنەکانی دەچێتە پەناگەیەکی ئاژەڵان لە کوینز.

ئۆبری پڵازا، هاوبەشی دروستکەری زنجیرەکە، لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە ئینستاگرام هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: “ئەمە بڕیارێکی زۆر نائومێدکەرە، چونکە ئێمە تازە دەستمان پێکردبوو”.

پڵازا سوپاسی تیمەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، پیشەسازی تەلەفزیۆن گۆڕاوە؛ ئەو گوتی: “هیوام دەخواست وەک زنجیرەی Parks & Rec دەرفەتمان پێ بدرێت تا بینەران ئاشنای کاراکتەرەکان بن، بەڵام بەداخەوە ئێستا لە سەردەمێکی جیاوازدا دەژین.”

زنجیرەی “Kevin” کە وەرزی یەکەمی لە 8 ئەڵقە پێکهاتبوو و لە مانگی نیسانی ڕابردوو پەخشکرا، کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک جەیسن شوارتزمان، ووپی گۆڵدبێرگ و جۆن واتەرز دەنگیان بۆ کاراکتەرەکانی دابین کردبوو. پڵازا لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواست کە ڕۆژێک بێت “Kevin” خاوەنێکی نوێ بدۆزێتەوە و لە شاشەیەکی ترەوە دەربکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆچی دوایی براد ئارنۆڵد دەنگی گرووپی “3 “Doors Down

ART

یەكەم فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ART

لە هەولێر پێشانگەی “خەونەكانی گۆنا” كرایەوە

ART