zagros news agency

زەیدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوه

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان، و هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش.

عەلی زەیدی جەختی کردەوە کە کارنامەی سەرەکیی عێراق پشتگیریپێشخستنی کۆتاییهێنانە بە شەڕەکان و پشتبەستنە بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش دەرفەتی گەشەپێدان بۆ گەلانی دراوسێ بەهێز دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەیان کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ ئاشتی.

لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و بەهێزکردنی هاوکاریی دووقۆڵی دووپاتکردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تاران پەرۆشی بنیاتنانی باشترین پەیوەندیی توندوتۆڵە لەگەڵ سەرجەم دەوڵەتانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبیی دراوسێدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوریا… سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ی لە رێگەی درۆنەوە کوژرا

سەڵاح

ئەپی Office پشتگیری سیستەمی Windows 10 ناکات

سەڵاح

یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەکەی میلانی دەوێت

یاسین