zagros news agency

پوتین له‌گه‌ڵ عێراقچی كۆبووه‌وه‌

 

لە مۆسکۆ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کازم غەریب ئابادی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی کۆبوویەوە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند کە نامەیەکی لە ڕابەری باڵای ئێران موجتەبا خامنەیی پێ گەیشتووە و لەم بارەیەوە سوپاسی خۆی دەربڕی و وتیشی، گەلی ئێران لە بەرامبەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خۆیان بە بوێری و قارەمانانە جوولانەوە.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ڕاشیگەیاند، ڕووسیا هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا دەخاتە گەڕ.

ڤلادیمیر پووتین هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ ڕابەری ئێران موجتەبا خامنەییش خواست.

 

AA

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند

سەڵاح

وەزیری دارایی فیدراڵ: سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت

سەڵاح

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە کاندیدکردنەوەی سوودانی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی دەکاتەوه

یاسین