zagros news agency

ئەمشەو دوای 11 ساڵ یانەی هەولێر لە پاڵەوانەتیەکی دەرەوە یاری دەکات

 

ئەمشەو لەسەر یاریگای ڕاشد بن سەعید یانەی هەولێری زەرد پۆش وەکو نوێنەری کوردستان و عێراق لە گرووپی سێیەمی جامی یانەکانی کەندا دەبێتە میوانی یانەی عەجمانی ئیماراتی،یارییەکەش کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت،کە ئەم یارییە دەبێتە یەکەم یاری یانەی هەولێر لەپاڵەوانەتیە فەرمیەکان لەدەرەوەی عێراق دوای 11 ساڵ دابڕان.

هەولێر ئەمشەو بەسەرپەرشتی لوئەی سەڵاح بەهەموو هێزێکەوە دەچێتە یاریگا،دەستکەوت و ئەنجامەکانی یانەکەش لەم سەرەتای وەرزەدا جێگای سەرنجە،لە کۆتا 4 یاریدا سێ بردنەوە و بەرامبەر بوونێکی هەیە،لەڕیزبەندی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق پلەی سێیەمی گرتووە،بۆ یارییەکانی جامی کەنداوی ئەم وەرزەش هاندەرانی چاوێکی زۆرییان لەسەرە تاکو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

هەرچی یانەی عەجمانی ڕکابەری هەولێرە لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لەکۆتا 4 یاریدا سێ بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە،ئەم یارییەش دەبێتە یەکەمین ئەزموونی دەرەوەی لەمێژوودا،کە ئەوانیش هاوشێوەی یانەکانی دیکەی جامەکە چاویان لەسەر نازناوەکەیە و ڕکابەری بەدەست هێنانی دەکەن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆندۆگان لێدوانیکی لەسەر ڕاهێنەری بایرن میونشن دا

یاسین

ڕیزبەندی گرانترین یاریزانانی پرێمەرلیگ بڵاوکرایەوە

یاسین

ناوەڕۆکی کێشەی ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

یاسین