zagros news agency

فیفا گۆڕانکاری لە یاسای کارتی زەرد دەکات بۆ مۆندیال

لەدوای گۆڕانکاریە گەورەکەی فیفا بۆ مۆندیالی 2026،کە بۆ یەکەمین جارە 48 هەڵبژاردە بەشداری مۆندیال بکەن،ئەمجارە تەمای بیرۆکەیەکی نوێی هەیە لەسەر سزادانی یاریزانان لە پاڵەوانەتیەکەدا،ئەویش گۆڕانکاری کردنە لە کارتی زەرد و سزای ڕاگرتنی یاریزان.

فیفا پێیوایە ئەمە کارێکی خراپ دەبێت کاتێک یاریزانێک لە قۆناغی گرووپەکاندا کارتی زەرد وەردەگرێت و ناتوانێت بەشداری یەکەمین یاری قۆناغی کرانەدەرەوە بکات،کە قۆناغی 32ە،بۆیە دەیەوێت بڕیاری نوێ بدات و لە قۆناغی 32ی پاڵەوانەتیەکەدا سەرجەم کارتە زەردەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بسڕێتەوە.

ئەم بابەتە تەنها بڕیارێک نابێت،بەڵکو گۆڕانکاری لەیاسایەکی خۆی دەکات لەپێناو بێ بەش نەبوونی ئەستێرەکان لەیاریە گرنگەکانی مۆندیالەکە و زیاتر چێژ وەرگرتنی هاندەرانە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاس؛ یاریزانە یەدەگەکانی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی دروست ناکەن

یاسین

بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین