zagros news agency

پەروەردەی ئێران: تا ئێستا هیچ پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل نییە

 

فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ پلانێک بۆ گەڕاندنەوەی خوێندنی ناوپۆل (ئامادەیی) لە قوتابخانەکاندا نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لە قوتابخانەکان لە ئێران ڕایانگەیاندووە کە تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی خوێندکاران بە شێوەی ئامادەیی لە ناوپۆلدا ئەنجام دەدرێن.

لای خۆشییەوە، وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە کە “هەر بڕیارێک سەبارەت بە گۆڕینی میکانیزمی کارکردنی قوتابخانەکان، بەندە بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە”.

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، خوێندنی ناوپۆل لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەدا ڕاگیراوە.

 

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

سەڵاح

لە نێجیریا ئاهەنگی هاوسەرگیریی بە کۆمەڵ بۆ ١٥٠٠ هاوسەر بەڕێوەچوو

یاسین

هەسەدە و حکوومەتی سووریا 200 زیندانیان ئازاد کرد

سەڵاح