zagros news agency

جێگری وەزیری بەرگریی ئێران: ئامادەین تواناکانی بەرگریمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هابەش بکەین

جێگری وەزیری بەرگریی ئێران گوتی وڵاتەکەی ئامادەیە تواناکانی بەرگریی خۆی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆ، بەتایبەت ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای بەش بکات.

ڕەزا تەلایی-نیک، ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە بیشکەک (پایتەختی قرغیزستان) گوتی: “ئامادەین ئەزموونەکانی شکستهێنانی ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ئەم ڕێکخراوەیە بەش بکەین.”

ئێران دوای هێرشی ئەمریکایی و ئیسرائیلی لە ٢٨ی شوبات و دەستپێکردنی جەنگ، بە چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکی بنکە و پێگەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا کردە ئامانج. هاوکات ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی خۆیدا خستە خوارەوە.

جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بەم دوایییە لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی ڕووسی و بیلاڕووسیایی قسەی کردووە و مۆسکۆ و مینسک جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاریی بەرگری لەگەڵ تاران کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاوی بەنداوەکانی مەشهەد بۆ کەمتر لە ٣% دابەزیوە؛ مەترسیی ڕێژەبەندکردن

یاسین

ڕۆژنامەی هایۆم ئیسرائیل: ‘تۆفیق ئەبو نەعیم’ دەبێتە جێگرەوەی یەحیا سینوار

سەڵاح

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح