zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند ، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ١١ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٦٦٣،٨٠٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو شەست و سێ ملیارو هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
١١ ی ئایاری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

درۆنەکانی ئۆکرانیا، سێبیریا لە دووری ٣٠٠٠ کیلۆمەتر دەپێکن

سەڵاح

سلۆت بە لێدوانێک ئیساک شۆک دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 62 دۆلاری تێپەڕاند

سەڵاح