zagros news agency

هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

پاکستان جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستانی بۆمباباران کرد و ڕایگەیاند ژمارەیەک چەکداریان کوشتووە. لە بەرانبەردا، تاڵیبان دەڵێت لەم هێرشانەدا خەڵکی سڤیل و چەند منداڵێک بوونەتە قوربانی.
عەتاوڵڵا تەرار، وەزیری زانیاری و میدیای پاکستان، گوتی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بنکەی چەکداران لە ویلایەتەکانی کونەر، خوست و پەکتیکا بووە و تێیدا ٢٦ چەکدار کوژراون. هەروەها ئاماژەی بەوە دا چوار بنکە، لەوانە ناوەندێکی مەشق و کۆگایەکی تەقەمەنی بەتەواوی تێک شکێنراون.
بەڵام بەرپرسانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەڵێن لانی کەم ١٣ کەسی سڤیل کوژراون کە منداڵیان تێدایە، هەروەها ١٤ ئافرەت و منداڵی دیکەش بریندار بوون.
پەیوەندییەکانی ئەفغانستان و پاکستان چەند مانگێکە ئاڵۆزیی تێدایە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا پتر لە ٣٧٠ کەسی سڤیل لە ئەفغانستان کوژراون. پاکستان وڵاتی دراوسێی تۆمەتبار دەکات پەناگەی بەو گرووپە چەکدارانە داوە کە هێرش دەکەنە سەر ناوخۆی پاکستان، بەڵام تاڵیبان ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر

یاسین

سەرۆكی حكومەت: شانازی دەكەین خزمەتكاری هەموو شەهیدان بین بەبێ جیاوازی

یاسین

دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەرییەکەی سوودانی رەتدەکاتەوە

سەڵاح